Bible in 90 Days
ڕەچەڵەکی ئادەم هەتا ئیبراهیم
هەتا کوڕەکانی نوح
1 ئادەم، شیت، ئەنۆش، 2 قێنان، مەهلەلئێل، یارەد، 3 حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ و نوح.
4 کوڕەکانی نوح:
سام، حام و یافەت.
یافەتییەکان
5 کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
6 کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
7 کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.
حامییەکان
8 کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان.
9 کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
10 نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو،
کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
11 لوودی، عەنامی، لەهابی و نەفتوحییەکان
لە نەوەی میسر بوون، 12 هەروەها پاتروسی و کەفتۆری و کەسلوحییەکانیش، لە کەسلوحییەکانیش فەلەستی کەوتنەوە.
13 کەنعان
باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، 14 هەروەها یەبوسی، ئەموری، گرگاشی، 15 حیڤی، عەرقی، سینی[a]، 16 ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
سامییەکان
17 کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
18 ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو،
19 عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ[b] بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
20 یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، 21 هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، 22 عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، 23 ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
24 سام، ئەرپەکشاد، شالەح،
25 عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،
26 سەروگ، ناحۆر، تارەح و
27 ئەبرام، کە ئیبراهیمە.
نەوەی ئیبراهیم
28 کوڕەکانی ئیبراهیم:
ئیسحاق و ئیسماعیل.
نەوەی هاجەر
29 ئەمانەش نەوەکانیانن:
نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، 30 میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما، 31 یەتور، نافیش و قێدما، ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.
نەوەی قەتورە
32 قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو:
زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح.
کوڕەکانی یۆقشانیش:
شەبا و دیدان.
33 کوڕەکانی میدیان:
عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە.
هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.
نەوەی سارا
34 ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.
کوڕەکانی ئیسحاق:
عیسۆ و ئیسرائیل.
کوڕەکانی عیسۆ
35 کوڕەکانی عیسۆ:
ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
36 کوڕەکانی ئەلیفاز:
تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛
هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی[c] بوو.
37 کوڕەکانی ڕەعوئێل:
نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.
خەڵکی سێعیر لە ئەدۆم
38 کوڕەکانی سێعیر:
ڵوتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.
39 کوڕەکانی ڵوتان: حۆری و هۆمام.
تیمنەعیش خوشکی ڵوتان بوو.
40 کوڕەکانی شۆڤاڵ:
عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.
کوڕەکانی چیبعۆن:
ئەییا و عەنا.
41 کوڕەکەی عەنا:
دیشۆن.
کوڕەکانی دیشۆن:
حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
42 کوڕەکانی ئێچەر:
بلهان، زەعەڤان و عەقان.
کوڕەکانی دیشان:
عوچ و ئەران.
فەرمانڕەوایانی ئەدۆم
43 ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات:
بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
44 کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
45 کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
46 کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
47 کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
48 کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار[d] بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
49 کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
50 کە بەعلحانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو. 51 ئینجا هەدەدیش مرد.
میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون:
تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، 52 ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن، 53 قەنەز، تێمان، میبسار، 54 مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.
کوڕەکانی یاقوب
2 ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن:
ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، 2 دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.
یەهودا
هەتا کوڕەکانی حەسرۆن
3 کوڕەکانی یەهودا:
ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. 4 تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.
5 کوڕەکانی پێرێز:
حەسرۆن و حامول.
6 کوڕەکانی زەرەح:
زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.
7 کوڕەکەی کەرمی:
عاخار[e] کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی[f] برد.
8 کوڕەکەی ئێیتان:
عەزەریا بوو.
9 حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:
یەرەحمێل، ڕام و کالێب.
نەوەی ڕامی کوڕی حەسرۆن
10 ڕام عەمینادابی بوو،
عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا. 11 نەحشۆن سەلمۆنی بوو و سەلمۆن بۆعەزی بوو، 12 بۆعەز عوبێدی بوو و عوبێد یەسای بوو.
13 یەسا باوکی ئەمانە بوو:
ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب، سێیەمین شیمەعە، 14 چوارەمین نەتەنێل، پێنجەمین ڕەدەی، 15 شەشەمین ئۆچەم و حەوتەمین داود. 16 هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون، چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل. 17 ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.
کالێبی کوڕی حەسرۆن
18 کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە: یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن. 19 کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە. 20 حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.
21 پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە. 22 سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو. 23 بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.
24 پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.
یەرەحمێلی کوڕی حەسرۆن
25 کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:
ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. 26 یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.
27 کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:
مەعەچ، یامین و عێقەر.
28 کوڕەکانی ئۆنام:
شەمەی و یاداع.
کوڕەکانی شەمەی:
ناداب و ئەبیشوور.
29 ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.
30 کوڕەکانی ناداب:
سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.
31 کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،
کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو،
کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.
32 کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:
یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.
33 کوڕەکانی یۆناتان:
پەلەت و زازا.
ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.
34 شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.
شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. 35 شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.
36 عەتەی ناتانی بوو،
ناتان زاڤادی بوو،
37 زاڤاد ئەفلالی بوو،
ئەفلال عوبێدی بوو،
38 عوبێد یێهوی بوو،
یێهو عەزەریای بوو،
39 عەزەریا حەلەچی بوو،
حەلەچ ئەلیعاسای بوو،
40 ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،
سیسمەی شەلومی بوو،
41 شەلوم یەقەمیای بوو و
یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.
خێڵەکانی کالێب
42 کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:
مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.
43 کوڕەکانی حەبرۆن:
قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع. 44 شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو. 45 کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو.
46 هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.
47 کوڕەکانی یاهدای
ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.
48 مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو، 49 هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو. 50 ئەمانە نەوەی کالێب بوون.
کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:
شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، 51 سەلمای باوکی بێتلەحم و حارێفی باوکی بێتگادێر.
52 نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:
هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و 53 خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.
54 نەوەی سەلما:
بێتلەحم، نەتۆفاتییەکان، عەترۆت بێتیۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، 55 هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.
کوڕەکانی داود
3 ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:
ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛
دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کەرمەلی بوو؛
2 سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،
چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،
3 پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،
شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.
4 داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.
داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 5 ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:
شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون. 6 هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، 7 نۆگە، نەفەگ، یافیع، 8 ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون. 9 هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.
پاشاکانی یەهودا
10 کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،
ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،
ئاسا کوڕی ئەبیا،
یەهۆشافات کوڕی ئاسا،
11 یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،
ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،
یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،
12 ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،
عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،
یۆتام کوڕی عەزەریا،
13 ئاحاز کوڕی یۆتام،
حەزقیا کوڕی ئاحاز،
مەنەشە کوڕی حەزقیا،
14 ئامۆن کوڕی مەنەشە و
یۆشیا کوڕی ئامۆن.
15 کوڕەکانی یۆشیا:
یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
دووەمیان یەهۆیاقیم و
سێیەمیان سدقیا و
چوارەمیشیان شەلوم بوو.
16 ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:
یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،
دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.
وەچەکانی بنەماڵەی پاشایەتی لەدوای ڕاپێچکردنەکە
17 نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:
شەئەلتیێلی کوڕی، 18 هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.
19 کوڕەکانی پەدایا:
زروبابل و شیمعی.
کوڕەکانی زروبابل:
مەشولام و حەنەنیا و
شەلۆمیتی خوشکیان.
20 هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو:
حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤحەسەد.
21 ناوەکانی حەنەنیا:
پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.
22 کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:
شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی شمەعیاش:
حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.
23 کوڕەکانی نەعەریا:
ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.
24 کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:
هۆدەیڤاهو، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.
خێڵەکانی دیکەی یەهودا
4 نەوەکانی یەهودا:
پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
2 ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
3 ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:
یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو. 4 پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.
ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێتلەحم بوون.
5 ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
6 نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
7 کوڕەکانی حەلا:
چەرەت، چۆحەر و ئەتنان. 8 قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
9 یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ[g]، گوتی: «چونکە بە ئازارەوە بووم.» 10 یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارم دەکەیت و سنوورەکانم فراوان دەکەیت و دەستت لەگەڵمدا دەبێت هەتا لە خراپە بمپارێزیت و ئازارم نەدات.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
11 کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو، 12 ئەشتۆنیش بێتڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی[h] بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
13 کوڕەکانی قەنەز:
عۆسنیێل و سەرایا.
کوڕەکانی عۆسنیێل:
حەتەت و مەعۆنۆتەی. 14 مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و
سەرایاش یۆئابی بوو،
کە باوکی گێی حەراشیم[i] بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.
15 کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:
عیرو، ئێلە و نەعەم.
کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو.
16 کوڕەکانی یەهەلەلئێل:
زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.
17 کوڕەکانی عەزرە:
یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو، 18 ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.
19 هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:
باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.
20 کوڕەکانی شیمۆن:
ئەمنۆن، ڕینا، بەنحانان و تیلۆن.
نەوەکانی یەشعی:
زۆحێت و بەنزۆحێت.
21 کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:
ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێتئەشبێعە دەژیان؛ 22 یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو. 23 ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
شیمۆن
24 نەوەکانی شیمۆن:
نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.
25 شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
26 نەوەکانی میشماع:
حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.
27 شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد. 28 لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال، 29 لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد، 30 لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ، 31 لە بێتمەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێتبرئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود. 32 دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، پێنج شارۆچکە بوون. 33 لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون، ئەمانیش ڕەچەڵەکنامەیان تۆمار کرابوو.
34 مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا، 35 یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل، 36 هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و 37 زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
38 ئەمانە کە ناویان هاتووە، سەرۆک خێڵەکانیان بوون و بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە، 39 بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر. 40 ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
41 ئەوانەی ناویان هاتووە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن[j]. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان. 42 هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕفایا و عوزیێل. 43 لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.
ڕەئوبێن
5 ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا. 2 هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو.
3 کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل:
حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.
4 نەوەکانی یۆئێل:
شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا،
شیمعی کوڕی گۆگ، 5 میخا کوڕی شیمعی،
ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا،
6 بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلئەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو.
7 خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە:
یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و 8 بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل، لە عەرۆعێرەوە هەتا نەبۆ و بەعلمەعۆن نیشتەجێ بوون. 9 بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون.
10 لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا.
گاد
11 نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە:
12 لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون.
13 خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون:
میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر.
14 ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون.
15 ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو.
16 جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون.
17 ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران.
18 نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە[k]، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون. 19 جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و 20 یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست. 21 هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و 22 ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون.
نیوەی هۆزی مەنەشە
23 نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعلحەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن.
24 ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەیڤاهو و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 25 بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان[l] کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن. 26 لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلئەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە.
لێڤی
6 کوڕەکانی لێڤی:
گێرشۆن، قەهات و مەراری.
2 کوڕەکانی قەهات:
عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.
3 منداڵەکانی عەمرام:
هارون، موسا و مریەم.
کوڕەکانی هارون:
ناداب، ئەبیهو، ئەلعازار و ئیتامار.
4 ئەلعازار فینەحاسی بوو،
فینەحاس ئەبیشوەعی بوو،
5 ئەبیشوەع بوقی بوو،
بوقی عوزیی بوو،
6 عوزی زەرەحیای بوو،
زەرەحیا مەرایۆتی بوو،
7 مەرایۆت ئەمەریای بوو،
ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،
8 ئەحیتوڤ سادۆقی بوو،
سادۆق ئەحیمەعەچی بوو،
9 ئەحیمەعەچ عەزەریای بوو،
عەزەریا یۆحانانی بوو،
10 یۆحانانیش عەزەریای بوو ئەوەی کاهینیێتی کرد لەو پەرستگایەدا کە سلێمان لە ئۆرشەلیم بنیادی نا.
11 هەروەها عەزەریا ئەمەریای بوو،
ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،
12 ئەحیتوڤ سادۆقی بوو،
سادۆق شەلومی بوو،
13 شەلوم حیلقیای بوو،
حیلقیا عەزەریای بوو،
14 عەزەریا سەرایای بوو و
سەرایا یەهۆچاداقی بوو.
15 یەهۆچاداقیش بەبەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر.
16 کوڕەکانی لێڤی:
گێرشۆن، قەهات و مەراری.
17 ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە:
لیبنی و شیمعی.
18 کوڕەکانی قەهاتیش:
عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.
19 کوڕەکانی مەراریش:
مەحلی و موشی.
ئەمانەش خێڵەکانی لێڤین بەپێی باوباپیرانیان:
20 لە گێرشۆن بەرەو خوارەوە:
لیبنی کوڕی گێرشۆن، یەحەت کوڕی لیبنی،
زیما کوڕی یەحەت، 21 یۆئاح کوڕی زیما،
عیدۆ کوڕی یۆئاح، زەرەح کوڕی عیدۆ و
یەئاتەرەی کوڕی زەرەح.
22 نەوەی قەهات:
عەمیناداب کوڕی قەهات، قۆرەح کوڕی عەمیناداب،
ئەسسیر کوڕی قۆرەح، 23 ئەلقانە کوڕی ئەسسیر،
ئەبیاساف کوڕی ئەلقانە، ئەسسیر کوڕی ئەبیاساف،
24 تەحەس کوڕی ئەسسیر، ئوریێل کوڕی تەحەس،
عوزیا کوڕی ئوریێل، شائوول کوڕی عوزیا.
25 نەوەی ئەلقانە:
عەماسەی و ئەحیمۆت کوڕی ئەلقانە بوون،
26 ئەحیمۆتیش کوڕەکەی ناوی ئەلقانە بوو، چۆفەییش کوڕی ئەلقانە،
نەحەت کوڕی چۆفەی، 27 ئەلیاب کوڕی نەحەت،
یەرۆحام کوڕی ئەلیاب، ئەلقانە کوڕی یەرۆحام، ساموئێل کوڕی ئەلقانە.
28 کوڕەکانی ساموئێلیش:
نۆبەرەکەی یۆئێل و
دووەمیان ئەبیا.
29 نەوەی مەراری:
مەحلی کوڕی مەراری، لیبنی کوڕی مەحلی،
شیمعی کوڕی لیبنی، عوزا کوڕی شیمعی،
30 شیمەعە کوڕی عوزا، حەگییا کوڕی شیمەعە و عەسایا کوڕی حەگییا.
مۆسیقاژەنەکانی پەرستگا
31 ئەم کەسانە ئەوانە بوون کە داود بۆ سەرپەرشتیکردنی ژەنینی مۆسیقا داینان لە ماڵی یەزدان، پاش ئەوەی سندوقەکەی پەیمان جێگیر بوو. 32 ئەوان لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن لەناو چادری پەرستندا بە ژەنینی مۆسیقا خزمەتیان دەکرد، هەتا ئەو کاتەی سلێمان پەرستگای یەزدانی لە ئۆرشەلیمدا بنیاد نا، هەروەها ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەپێی ئەو ڕێکخستنەی بۆیان دانرابوو.
33 ئەمانە ئەوانەن لەگەڵ کوڕەکانیاندا خزمەتیان دەکرد:
لە نەوەی قەهاتییەکان:
هێیمانی مۆسیقاژەن
کوڕی یۆئێلی، کوڕی ساموئێلی،
34 کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یەرۆحامی،
کوڕی ئەلیێلی، کوڕی تۆوەحی،
35 کوڕی چوفی، کوڕی ئەلقانەی،
کوڕی مەحەتی، کوڕی عەماسەیی،
36 کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یۆئێلی،
کوڕی عەزەریای، کوڕی سەفەنیای،
37 کوڕی تەحەسی، کوڕی ئەسسیری،
کوڕی ئەبیاسافی، کوڕی قۆرەحی،
38 کوڕی یەسهاری، کوڕی قەهاتی،
کوڕی لێڤی، کوڕی ئیسرائیل.
39 ئاسافی یاریدەدەری دەستە ڕاستی هێیمانیش:
ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی،
40 کوڕی میکائیلی، کوڕی بەعەسێیای،
کوڕی مەلکیای، 41 کوڕی ئەتنیی،
کوڕی زەرەحی، کوڕی عەدایای،
42 کوڕی ئێیتانی، کوڕی زیمای،
کوڕی شیمعیی، 43 کوڕی یەحەتی،
کوڕی گێرشۆنی، کوڕی لێڤی؛
44 هەروەها لە یاریدەدەرەکانیان کە لە نەوەی مەراری بوون، یاریدەدەری دەستە چەپی هێیمان:
ئێیتانی کوڕی قیشی، کوڕی عەبدی،
کوڕی مەلوخی، 45 کوڕی حەشەڤیای،
کوڕی ئەمەسیای، کوڕی حیلقیای،
46 کوڕی ئەمچی، کوڕی بانی،
کوڕی شەمەری، 47 کوڕی مەحلی،
کوڕی موشی، کوڕی مەراری،
کوڕی لێڤی.
48 برا لێڤییەکانی دیکەیان هەموو خزمەتەکانی دیکەی چادری پەرستنی ماڵی خودایان پێ سپێردرا. 49 بەڵام هارون و نەوەکانی لەسەر قوربانگای قوربانی سووتاندن و قوربانگای بخوور، پێشکەشکراویان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو کارەکانی پەیوەست بەو لە شوێنی هەرە پیرۆز و کەفارەتکردن بۆ ئیسرائیل، بەپێی هەموو ئەوەی موسای بەندەی خودا فەرمانی پێی کرد.
50 ئەمانەش نەوەی هارونن:
ئەلعازار کوڕی هارون، فینەحاس کوڕی ئەلعازار،
ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس، 51 بوقی کوڕی ئەبیشوەع،
عوزی کوڕی بوقی، زەرەحیا کوڕی عوزی،
52 مەرایۆت کوڕی زەرەحیا، ئەمەریا کوڕی مەرایۆت،
ئەحیتوڤ کوڕی ئەمەریا، 53 سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەعەچ کوڕی سادۆق.
54 ئەمانەش ئەو ناوچانەیە کە نەوەی هارون لە خێڵی قەهاتییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، چونکە یەکەم تیروپشک بۆ ئەوان دەرچوو:
55 حەبرۆنیان پێدان لە خاکی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەریدا. 56 بەڵام کێڵگە و گوندەکانی دەوروبەری شارەکە بە کالێبی کوڕی یەفونە درا.
57 حەبرۆن کە شارێکی پەناگا بوو درایە نەوەی هارون، هەروەها لیڤنا، یەتیر، ئەشتەمۆع، 58 حیلێن، دەڤیر، 59 عاشان، یوتا و بێتشەمەش بە لەوەڕگاکانیانەوە. 60 لە خاکی هۆزی بنیامینیش، شارۆچکەکانی گبعۆن[m]، گەڤەع، عالەمەت و عەناتۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە بەوان درا.
هەموو شارۆچکەکانیان سێزدە شارۆچکە بوون، بەگوێرەی خێڵەکانیان.
61 بە قەهاتییەکانی دیکەش لە خاکی خێڵەکانی نیوەی هۆزی مەنەشە دە شارۆچکە بە تیروپشک درا.
62 بە نەوەی گێرشۆنیش، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی هۆزەکانی یەساخار، ئاشێر، نەفتالی و لەو بەشەی هۆزی مەنەشەش کە لە باشانن، سێزدە شارۆچکە درا.
63 بە نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە بەشی هۆزەکانی ڕەئوبێن، گاد و زەبولون بە تیروپشک، دوازدە شارۆچکە درا.
64 ئیتر نەوەی ئیسرائیل ئەم شارۆچکانەیان بە لەوەڕگاکانیانەوە بە لێڤییەکان بەخشی. 65 هەروەها بە تیروپشک لە هۆزی نەوەی یەهودا و لە هۆزی نەوەی شیمۆن و لە هۆزی نەوەی بنیامین ئەو شارۆچکانەیان دا کە پێشتر ناویان برا.
66 هەندێک لە خێڵەکانی قەهاتییەکانیش شارۆچکەکانی سنووریان لە خاکی هۆزی ئەفرایم بوو.
67 لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شاری شەخەم وەک شاری پەناگا و گەزەر و 68 یۆقمەعام و بێتحۆرۆن و 69 ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە درا پێیان.
70 لە خاکی نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشەش، شارۆچکەکانی عانێر و بیلەعام بە لەوەڕگاکانیانەوە، بە خێڵەکانی دیکەی قەهاتییەکان درا.
71 نەوەی گێرشۆن ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت:
لە خاکی نیوەی هۆزی مەنەشە،
شارۆچکەی گۆلان لە باشان و شارۆچکەی عەشتارۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
72 لە خاکی هۆزی یەساخاریش،
شارۆچکەکانی قەدەش، داڤەرەت، 73 ڕامۆت و عانێم بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
74 لە خاکی هۆزی ئاشێریش،
شارۆچکەکانی ماشال، عەڤدۆن، 75 حوقۆق و ڕەحۆڤ بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
76 لە خاکی هۆزی نەفتالیش،
شارۆچکەی قەدەش لە جەلیل و شارۆچکەکانی حەمۆن و قیریاتەیم بە لەوەڕگاکانیانەوە.
77 لێڤییەکانی دیکە کە لە نەوەی مەراری بوون ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت:
لە خاکی هۆزی زەبولون،
شارۆچکەکانی یۆقنەعام، قەرتا، ڕمۆنۆ و تاڤۆر بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
78 لە خاکی هۆزی ڕەئوبێن لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا،
شارۆچکەی بەچەر لە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی یەهچا، 79 قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
80 هەروەها لە خاکی هۆزی گادیش،
شارۆچکەی ڕامۆت لە گلعاد و شارۆچکەکانی مەحەنەیم، 81 حەشبۆن و یەعزێر بە لەوەڕگاکانیانەوە.
یەساخار
7 کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:
تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
2 کوڕەکانی تۆلاع:
عوزی، ڕفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
3 کوڕەکەی عوزی:
یزرەحیا بوو،
کوڕەکانی یزرەحیاش:
میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. 4 بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
5 خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
بنیامین
6 کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:
بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.
7 کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:
ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
8 کوڕەکانی بەکەریش:
زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. 9 لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
10 کوڕەکەی یەدیعێلیش:
بلهان بوو،
کوڕەکانی بلهانیش:
یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. 11 هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
12 شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
نەفتالی
13 کوڕەکانی نەفتالی:
یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە[n] بوون.
مەنەشە
14 نەوەکانی مەنەشە:
نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. 15 ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو.
هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو.
16 مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
17 کوڕەکەی ئولامیش:
بدان بوو.
ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون. 18 هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەڤیعەزەر و مەحلەی بوو.
19 کوڕەکانی شەمیداعیش:
ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.
ئەفرایم
20 نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:
شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،
تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،
تەحەس کوڕی ئەلیعادا، 21 زاڤاد کوڕی تەحەس و
شوتەلەح کوڕی زاڤاد.
عێزەر و ئەلعاد بوون کە لەلایەن پیاوانی گەت کە خەڵکی خاکەکە بوون کوژران، چونکە چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانی گەتییەکان ببەن. 22 جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. 23 پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. 24 هەروەها کچەکەی ناوی شەئەرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
25 ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،
تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،
26 لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،
ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، 27 نون کوڕی ئەلیشاماع و
یەشوع کوڕی نون.
28 زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. 29 بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
ئاشێر
30 کوڕەکانی ئاشێر:
یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.
31 کوڕەکانی بەریعە:
حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
32 کوڕەکانی حەڤەر:
یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
33 کوڕەکانی یەفلێت:
پاسەک، بیمهال و عەشڤات.
ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
34 کوڕەکانی شۆمێر:
ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.
35 کوڕەکانی هێلەمی براشی:
چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.
36 کوڕەکانی چۆفەح:
سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، 37 بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
38 کوڕەکانی یەتەر:
یەفونە، پیسپا و ئەرا.
39 کوڕەکانی عولا:
ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.
40 هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.
بنەچەی شاولی بنیامینی
8 بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،
2 نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.
3 کوڕانی بەلەع:
ئەدار، گێرا، ئەبیهود، 4 ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، 5 گێرا، شەفوفان و حورام.
6 ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:
7 نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.
8 شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، 9 لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، 10 یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 11 لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.
12 کوڕەکانی ئەلپەعەل:
عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. 13 هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.
14 هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، 15 زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، 16 میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.
17 زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، 18 یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.
19 یاقیم، زکری، زەبدی، 20 ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، 21 عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.
22 یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، 23 عەڤدۆن، زکری، حانان، 24 حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، 25 یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.
26 شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، 27 یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.
28 ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.
29 یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.
ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 30 عەڤدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 31 گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و 32 میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
33 نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل[o].
34 یۆناتان مەریڤبەعلی بوو،
مەریڤبەعلیش[p] میخای بوو.
35 ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:
پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.
36 ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤەت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. 37 مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
38 ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:
عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
39 کوڕەکانی عێشەقی برای:
ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. 40 کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون.
ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.
9 ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران.
دانیشتووانی ئۆرشەلیم
2 ئەوانەی کە یەکەم جار گەڕانەوە و لەناو زەوی و زار و شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، هەندێک ئیسرائیلی و کاهین و لێڤی و کۆیلەی تەرخانکراو[q] بوون.
3 ئەوانەی لە نەوەی یەهودا، لە نەوەی بنیامین، لە نەوەی ئەفرایم و مەنەشە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، ئەمانە بوون:
4 عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛
5 لە شالەحییەکان:
عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛
6 لە نەوەی زەرەح:
یەعوئێل؛
سەرجەم ئەوانەی لە نەوەی یەهودا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون شەش سەد و نەوەد کەس بوون.
7 لە نەوەی بنیامین:
سەلوی کوڕی مەشولامی کوڕی هۆدەیڤاهوی کوڕی هەسەنوئا؛
8 یەڤنەیای کوڕی یەرۆحام؛ ئێلەی کوڕی عوزی کوڕی میخری و مەشولامی کوڕی شەفەتیای کوڕی ڕەعوئێلی کوڕی یەڤنییا.
9 سەرجەم نەوەی بنیامین کە بەپێی ڕەچەڵەکیان تۆمار کرابوون، نۆ سەد و پەنجا و شەش کەس بوون. هەموو ئەم پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
10 لە کاهینەکان:
یەدایا، یەهۆیاریڤ، یاکین،
11 عەزەریای کوڕی حیلقیای کوڕی مەشولامی کوڕی سادۆقی کوڕی مەرایۆتی کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛
12 عەدایای کوڕی یەرۆحامی کوڕی پەشحوری کوڕی مەلکیا و مەعسەیی کوڕی عەدیێلی کوڕی یەحزێرای کوڕی مەشولامی کوڕی مەشیلێمیتی کوڕی ئیمێر.
13 سەرجەم کاهینەکان، کە گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، هەزار و حەوت سەد و شەست کەس بوون. بە توانا و بەرپرسیار بوون بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ماڵی خودا.
14 لە لێڤییەکان:
شەمەعیای کوڕی حەشوڤی کوڕی عەزریقامی کوڕی حەشەڤیا لە نەوەی مەراری؛ 15 بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛ 16 عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛ هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاتییەکان نیشتەجێ بوو.
17 دەرگاوانەکان:
شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو. 18 هەتا ئەو کاتەش لەلای ڕۆژهەڵاتی دەروازەی پاشا، ئەوان دەرگاوانی ئۆردوگای نەوەی لێڤی بوون. 19 شەلومی کوڕی قۆرێی کوڕی ئەبیاسافی کوڕی قۆرەح و براکانی، ئەوانەی لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان بوون، ئەرکی خزمەت و پاسەوانیێتی بەردەرگاکانی پەرستگاکەیان[r] لە ئەستۆ بوو، هەروەک چۆن باوباپیرانیشیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەروازەی ئۆردوگای یەزدانیان لە ئەستۆ گرتبوو. 20 پێشتر فینەحاسی کوڕی ئەلعازار سەرۆکی دەرگاوانەکان بوو و یەزدانیش لەگەڵیدا بوو. 21 زەکەریای کوڕی مەشەلەمیاش دەرگاوانی دەرگای «چادری چاوپێکەوتن» بوو.
22 هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران، باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون. 23 خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا «چادری چاوپێکەوتن». 24 دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور. 25 دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن. 26 بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون. 27 لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون.
28 هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن[s] بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە. 29 هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون. 30 هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە. 31 مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو. 32 هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە.
33 مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون.
34 ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
بنەچەی شاول
35 یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.
ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 36 عەڤدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 37 گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت، 38 میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
39 نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل[t].
40 یۆناتان مەریڤبەعلی بوو،
مەریڤبەعلیش[u] میخای بوو.
41 ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:
پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز.
42 ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤەت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو. 43 مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
44 ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:
عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.